بەغدا-اەع
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك كۆمار دەكات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە
ئەمرۆ شەممە، لەشوێنی مانەوەی لە شاری فەلوجە پێشوازی كرد لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی وڵات كرا لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هەنگاوەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و دارشتنی بەرنامەیەكی واقیعی كە خواستی قۆناغەكە لەخۆبگرێت.