سائیرون:ده‌بێت كازمى حكومه‌تێك پێكبهێنێت به‌پێى خواستى هاوڵاتیان بێت

  • 11-04-2020, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

     
    فراکسیۆنى سائیرونى نوێنەرایەتى گرنگترین ئەرکە داواکراوەکان کەحکومەتى داهاتوو دەبێت جێ بەجێى بکات دیاریکرد.
    عەباس علێوى پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکەبەئاژانسى هەواڵى عێراقى(اەع)ڕایگەیاند"گرنگترین ئەرکەکانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى ڕاسپێردراو هەڵبژاردنى حکومەتەکەیە لەسەر بنەماى زانستى وورد وخواستى شەقامى عێراقى بەدى بهێنێت وهەڵبژاردنى پێشوەختەیش ئەنجام بدات"،ئەوەیشى خستەڕوو"لەئەرکى حکومەتیش دۆزینەوەى دەرچەیەکى ڕاستەقینەیە بۆ زۆربەى تواناکانى گەنجان وسوود وەرگرتن لەو توانایانە لەدامەزراندن وکردنەوەى وەبەرهێنانى کۆمپانیا بیانییەکان لەپێناو بەکارخستنى ژمارەیەکى زۆرى دەستى کار".
    علێوى ئاماژەیشى دا "ئەرکى حکومەتى داهاتوو ئاسان نییە وپێویستى بەهەماهەنگى هەمووان هەیە لەپێناو تێپەڕاندنى قەیرانەکان وبەجێ گەیاندنى داخوازییەکانى خۆپیشاندەران"،ڕوونیشیکردەوە"گرفتەکان زۆرن وپێویستییان بەسەقامگیرى سیاسی وسەقامگیرى حکومەت هەیە ودەبێت سەرۆک وەزیرانى ڕاسپێردراو ئەمە بکاتە کارى لەپێشینەى".
    علێوى وتیشى"هەمووان لەبەردەم بەرپرسیارێتێکى گەورەدان لەچۆنێتى پەسەندکردنى حکومەت بەشێوەیەکى گونجاو وبەبێ ئاستەنگى"داوایشى کرد"پاڵپشتى سەرۆک وەزیرانى ڕاسپێردراو بکرێت بۆ بەجێ گەیاندنى خواستەکانى شەقامى عێراقى"