فه‌ياز:حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پرۆسه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 10-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    كه‌ربه‌لا-اه‌ع
     
    فالح فه‌ياز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ينى ڕايگه‌ياند حه‌شدى شه‌عبى  به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پرۆسه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ وده‌رمانڕشتن بۆ خۆپارێزى له‌ڤايرۆسى كۆرۆنا،وله‌هه‌مان كاتيشدا به‌ڵێنى دووپاتكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێبازى"شه‌هيده‌ سه‌ركرده‌كان"به‌رده‌وام بێت".
    فه‌ياز له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌ميان كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى"شه‌هيدى فه‌رمانده‌ حاجى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس"له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پيرۆز،ڕايگه‌ياند“نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هيدى فه‌رمانده‌ حاجى ئه‌بو مه‌هه‌دى موهه‌نديس،كه‌ئه‌مڕۆ كرايه‌وه‌،ده‌ڕبڕينێكه‌ له‌سه‌ر به‌شداريكردنى ڕۆڵه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رگرى كردن له‌گه‌لى عێراق“،جه‌ختيشى كرده‌وه‌“حه‌شدى شه‌عبى له‌په‌يوه‌ندييه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لى عێراق وبه‌رده‌واميش ده‌بێت”.
    وتيشى“حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پرۆسه‌كانى ده‌ڕمانڕشتن وباكژكه‌ره‌وه‌ وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ڤايرۆسى كۆرۆنا”،له‌هه‌مان كاتيشدا به‌ڵێنى له‌گه‌ڵ شه‌هيد فه‌رمانده‌ى حاجى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس وشه‌هيده‌ سه‌ركرده‌كانى دووپاتكرده‌وه‌".