ههولێر-اهع
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، قەدەغەی هاتووچۆ نێوان پارێزگاکان و ناو شارەکان تا 16ـی ئەم مانگە کاتژمێر 12ـی شەو درێژکراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع)كهوتووه، هاتووچۆی پیادە قەدەغەیە جگە لە حاڵەتی دابینکردنی پێداویستی رۆژانە و حاڵەتی نەخۆشی، ئەوانەشی سەرپێچی دەکەن سزا دەدرێت.