به‌غدا-اه‌ع
فراكسيۆنى حيكمه‌ى نوێنه‌رايه‌تى سێ ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو دياريكرد.
سه‌تار جابرى په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى حيكمه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌ياند"ڕێگاكه له‌به‌رده‌م كازمى واڵا نييه به‌ڵكو ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌مى دروست ده‌بێت له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تدا"،ڕوونيشيكردهوه"ئه‌م ئاستهنگييانه قه‌يرانى ته‌ندروستى وئابوورى وئامادهكارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌يرانێكى ديكه".
جابرى ئاماژه‌يشى دا "كازمى له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا يان كه‌متر حكومه‌ته‌كه‌ى پێكده‌هێنێت به‌پشت به‌ستن به‌كۆده‌نگى نيشتمانى كه‌به‌ده‌ستى هێناوه"،داوايشى له‌سه‌رجه‌م فراكسيۆنه سياسييه‌كان پشتيوانى حكومه‌تى كازمى بكه‌ن ويارمهتيدهرى بن له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى ودهربازكردنى وڵات له‌م قهيرانانهدا".
وتيشى"ئاماده‌بوونى فراكسيۆنه سياسييه‌كان له‌كاتى ڕاسپاردنى كازمى له‌لايه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه هه‌نگاوێكى دڵخۆشكه‌ر بوو"،ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"ئه‌مه بۆ يه‌كه‌م جاره فراكسيۆنه سياسييه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر كه‌سايه‌تييه‌كى دوور لهمشتومڕى"،
جابرى دووپاتيشيكرده‌وه"ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پشتيوانى ڕاسپێردراو ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنى حكومه‌ته‌كه‌ى".
شايه‌نى باسه دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،دوێنێ پێنجشه‌ممه،مسته‌فا كازمى ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت،ڕاسپاردنى كازمييش به‌ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وژمارهيهك سه‌ركرده‌ى سياسيى وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.