به‌غدا-اه‌ع
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وسوپا،ئه‌مڕۆ هه‌ينى،قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌كانى قاره‌مانانى سه‌ركه‌وتنى دووه‌ميان به‌رپاكرد،به‌ئاڕاسته‌ى ژماره‌يه‌ك ئامانجى نه‌خشه‌كراو،له‌نێويشياندا كيۆماڵكردنى ناوچه هاوسنوورييه‌كانى ئه‌ردن وسعوودييه.
قاسم موسڵيح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕايگه‌ياند"قۆناغى دووه‌م به‌چوار ئاڕاسته‌ى سه‌ره‌كى ده‌بێت،يه‌كه‌ميان كيۆماڵكردنى هێڵى سنوورى نێوان عێراق وئه‌ردن به‌پشت به‌ستن به‌ميحوه‌رى دووه‌م كه‌به‌ئاڕاسته‌ى هێڵى سنوورى عێراق وسعووديه ده‌چێت وبه‌ئاڕاسته‌ى چه‌ند ئامانجێكى دياريكراو".
موسڵيح وتيشى"قۆناغى دووه‌م جه‌خت له‌سه‌ر ئامانجى ستراتيژى ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌يه‌ك كه هێزه‌كان به‌ئاڕاسته‌يه‌وه نه‌ڕۆيشتوون وهه‌روه‌ها ميحوه‌رى سێيه‌م وچواره‌م به‌ئاڕاسته‌ى دۆڵى حۆران وژماره‌يه‌ك ناوچه ده‌بێت كه‌ناسراوه به‌هه‌لومه‌رجى سه‌خت ودووژمنان قۆرخى ده‌كه‌ن بۆ خۆحه‌شاردان وفێڵ كردن به‌سه‌ر هێزه‌كانمان وفرۆكه‌كانى سوپا".
فه‌رمانده‌يي ئۆپراسيۆنه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"پرۆسه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق وحه‌شدى هۆزه‌كان به‌رده‌وامه له‌ڕێگاى فه‌وجى قه‌ڵغانى قائيم وحه‌شدى روتبه وهه‌ماهه‌نگى گه‌وره له‌گه‌ڵ ئۆپراسيۆنه هاوبه‌شه‌كان".