ته‌ندروستى نه‌جه‌ف:50به‌ركه‌وته‌ كه‌ره‌نتينه‌ى ته‌ندروستى جێده‌هێڵن به‌بێ هيچ نيشانه‌يه‌كى نه‌خۆشى

ناوخۆ
  • 10-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    نه‌جه‌فى پيرۆز-اه‌ع
     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌فى پيرۆز ئه‌مڕۆ هه‌ينى،ڕايگه‌ياند 50به‌ركه‌وته‌ كه‌ره‌نتيينه‌ى ته‌ندروستييان جێهێشتووه‌ به‌بێ هيچ نيشانه‌يه‌كى نه‌خۆشبوون .
    له‌يس موسه‌وى به‌رپرسى يه‌كه‌ى نه‌خۆشييه‌كانى هه‌ناسه‌دان له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌فى پيرۆز له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاويكرده‌وه‌"50 به‌ركه‌وته‌ كه‌ره‌نتيينه‌ى ته‌ندروستييان جێهێشتووه‌،له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ره‌نتيينه‌ كراون له‌ئه‌نجامى به‌ركه‌وته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون"،ڕوونيشيكرده‌وه‌"كه‌ره‌نتينه‌ كراوه‌كان به‌ركه‌وته‌ى هه‌شت توشبووى دڵنياكه‌ره‌وه‌ بوون،وله‌ ماوه‌ى كه‌ره‌نتينه‌كردندا ملكه‌چى چاودێرى پزيشكانى پسپۆڕ بوون وهيچ هێمايه‌كى نه‌خۆشييان له‌سه‌ر ساغ نه‌بۆته‌وه‌".