زانكۆى به‌سڕه‌ ئامێرێكى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد دروست ده‌كات

ناوخۆ
  • 9-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌سڕه‌-اه‌ع
     
    شانه‌ى قه‌يرانه‌كان له‌زانكۆى به‌سڕه‌،دروستكردنى ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردى ڕاگه‌ياند بۆ پشتيوانى كردنى ده‌زگا ته‌ندروستييه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى كۆرۆنا.
    سه‌عه‌د شاهين سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌يرانه‌كانى زانكۆى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕايگه‌ياند،زانكۆكه‌ توانى ئامێرێكى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد دروست بكات دواى ئه‌وه‌ى له‌لايه‌ن چه‌ند كۆمپانياييه‌كه‌وه‌ دروست ده‌كرا،ڕوونيشيكرده‌وه‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌لايه‌ن كارمه‌ندانى كۆليژى ئه‌ندازيارييه‌وه‌ دروستكراوه‌ وتاقي كراوه‌ته‌ سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانى تاقيگه‌كان.
    وتيشى،ڕۆژانه‌ 15ئامێر به‌رهه‌م ده‌هێندرێت ودابه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وبه‌شه‌كانى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌مى ئامێره‌كانى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد له‌نه‌خۆشخانه‌كانى به‌سڕه‌ وپارێزگاكانى ديكه‌.