جێگری سەرۆكی پەرلەمان رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش بەرز دەنرخێنێت

  • 16-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمان رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە زۆرینەی پارێزگاكان بەرز دەنرخێنێت. لەبەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، لە میانی كۆبونەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی وەزیری لەناوخۆ تاوتوێی دواین گۆڕانكارییە ئەمنیەكان و گرنگی چڕكردنەوەی رۆڵی هەواڵگری بۆ دانانی ئاستێك بۆ كردەوە تیرۆریستیەكان كرا. لەوبارەیەوە ئارام شێخ محەمەد رۆڵی وەزارەتی ناوخۆی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە زۆرینەی پارێزگاكانی عێراق بەرز نرخاند، لەگەڵ دەستەبەركردنی سەقامگیریش لە قەزای دوزخورماتوو پەیامێكە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەو قەزایە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. جەختیشی كردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پەلەكردن لە كردنەوەی هەر دوو فرۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر چونكە بەردەوامبوونی داخستنی ئەو دوو فرۆكەخانەیە بارگرانی دەخاتە سەر هاوڵاتیان و باری ئابووری لە هەرێمی كوردستان.