سلێمانی-اهع
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 9 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 9 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتوی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری-ن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم توشبوەکان بەرکەوتەی توشبوانی پێشون، حەوت لەوان بەرکەوتەی توشبوانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 324 توشبو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 126 نەخۆش چاکبونەتەوە، و ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.