چاودێری-اه‌ع
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر راسپاردنی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، پێشوازی له رێكکه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ كاندیدكردنی ناوبراو.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی له رێكکه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ راسپاردنی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست ده‌زانێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، رێكکه‌وتنی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاكه چاره‌سه‌ره بۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی عێراق"
باسی له‌وه‌شكردوه، كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واو بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندایه.