به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیران ڕاسپێردراو،دووپاتیكرده‌وه كابینه‌ی وه‌زاری داهاتوو حكومه‌تی خزمه‌تگوزار ده‌بێت ،به‌ڵێنیشی دارێرهوی ئابوری پێشبخات وچه‌ك بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
كازمی له‌وتارێكی به‌بۆنه‌ی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)چاودێری كردووه،ڕایگه‌یاند كهپیرۆزبایی له‌گه‌لی عێراق وجیهانی كردووه به‌بۆنه‌ی نێوه مانگی شه‌عبان.
كازمی سوپاسی سه‌رۆك كۆمار وفراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی متمانه‌دانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا،ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتمانییه وسه‌ركه‌وتن به‌رپرسیارێتی تاكه كه‌سی نییه به‌ڵكۆ بۆ هه‌مووان هه‌ژمار ده‌كرێت.
وتیشی"كابینه‌ی حكومه‌ت حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری ده‌بێت وكار بۆ جێبه‌جێ كردنی پێداویستییه‌كانی گه‌ل ده‌كات وهه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشخستنی ڕێره‌وی ئابووری له‌میان پشتیوانیكردنی وه‌به‌رهێنان.
جه‌ختیشی له‌پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا،ڕوونیشیكرده‌وه چه‌ك به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه چ سووك بێت یان مامناوه‌ند یان قوورس بێت ده‌بێت له‌ئه‌رك وشاره‌زایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بێت به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه.
ئاماژه‌یشی دا سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سووره وڕێگا ناده‌ین ببێته كه‌یسێكی مشتومڕی،ڕوونیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندیییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتوو بێت وله‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی بنیات بنرێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو،به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وگه‌نده‌ڵكاران ئه‌ركێكی نیشتمانییه،باسی له‌وه‌یش كرد گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت ودهستبهرداریشی نابێت.
جێی ئاماژه‌پێكردنه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ڕاسپارد.
عه‌دنان زورفی سه‌رۆكی وه‌زیرانی ڕاسپێردراویش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پاشه‌كشه‌ی كرد لهڕسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.