به‌غدا-اه‌ع موسته‌فا كازمى ڕاسپێردراوى نوێ بۆ سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سوپاسى فراكسيۆنه سياسييه‌كانى كرد له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ڕاسپاردنى،دووپاتيشيكرده‌وه،فراكسيۆنه‌كان كاريان كردووه بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى وتاره‌كانيان له‌پێناو بووژانه‌وه‌ى ڕه‌وشى عێراق. كازمى به‌ڵێنى دابوو به‌پێكهێنانى حكومه‌تێك خواستى عێراقييه‌كان له‌پێشينه‌ى كاره‌كانى بێـت وسه‌روه‌رى نيشتمانى ومافه‌كانى بپارێزێت. جێ ئاماژه‌پێكردنه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار موسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ڕاسپارد دواى كشانه‌وه‌ى عه‌دنان زورفى له‌ڕاسپاردنى بۆ سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران.