بەغدا_اەع
مستەفا کازمى دواى ڕاسپاردنى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری کردووە رایگەیاند:"لەبەردەم گەلەکەم بەڵین دەدەم، کاربکەم بۆ پێکهێنانى حکومەتێک چاوەڕوانیى و داواکارى عێراقییەکان لەئەولەویەتى کارەکانى بکات،سەرەوەرى عێراق و مافەکان بپارێزێت".
هەروەها بەڵینی دا کە "کاربکات بۆ چارەسەرى قەیرانەکان و ڕەوڕەوەى ئابورى بەرەوپێشەوە بەرێت".