بەغدا-اەع
عەدنان زورفى سەرۆکى وەزیرانى ڕاسپێردراو،ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیرى دارایی کۆبوەتەوەو دۆخی سیاسی، ئابوری و کاریگەرییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێ کردوە.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى ڕاسپێردراو ،لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اەع)کەوتووە،ڕایگەیاند"عەدنان زورفی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو پێشوازیکردووە لە فوئاد حسێن وەزیرى دارایی ولەمیان دیدارەکەدا دواپێشهاتەکانى ڕەوشى سیاسی وئابوورى ودارایی و کاریگەرییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر ئابوورى عێراق وجیهان تاوتوێ کردوە".
ئەوەش هاتوە، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابوری وڵات، نزمبونەوەی بەهاى نەوت و رێکارەکانی کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستییەکان لە ماوەی داهاتودا کراوە، هەروەها هەردولا جەختیان لە پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردوەتەوە و کە بتوانێت گەشە بە دۆخی ئابوری وڵات بدات.