بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمرۆ دوو شەممە چەندین رێنمایی و بریاری سەبارەت بە شانە تیرۆریستیە نستوەكان دەركرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، عەبادی لەگەڵ فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا و دەزگا هەواڵگریەكان لەفەرماندەیی بەغدا كۆبویەوە، لە كۆبونەوەكەشدا عەبادی چەندین رێنمایی و بریار و فەرمانی تایبەت بە راوەدونانی شانە تیرۆریستیە نستوەكان دەركردوە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان. ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمرۆ لە بەغدا كردەوەیەكی تیرۆریستی لە گۆڕەپانی تەیران لە ناوچەی باب شەرقی رویدا و لە ئاكامدا ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد