به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،خشته‌ى پهتايي ڕۆژانه‌ى توشبووانى ڤايرۆسى نوێى كۆرۆنا له‌عێراق خسته‌روو،ئاماژه‌يشى به‌وه‌دا ژماره‌ى توشبووان بۆ 1031حاڵه‌ت به‌رزبۆته‌وه دواى تۆماركردنى 70حاڵه‌تى نوێ.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لهڕاگهيهندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕايگه‌ياند"تاقيگه‌كانى وه‌زاره‌ت 70حاڵه‌تى نوێى دڵنيابوون بهڤايرۆسى نوێى كۆرۆنا تۆماركردووه،ئاماژه‌يشى تشبووهكانيش به‌م شێوهيهن:
بەغدا/ كەرخ: 1 حاڵەت
بەغدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵەت
بەسرە: 9 حاڵەت
نەجەف: 4 حاڵەت
كەربەلا: 2 حاڵەت
زیقار: 7 حاڵەت
سلێمانی: 3 حاڵەت
هەولێر: 41 حاڵەت
هەر بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 3 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بە شێوەیەك: "2 حاڵەت لە بەسرە و حاڵەتێكیش لە ناوچەی روسافەی شاری بەغدا".
هەروەك 65 كەسیش بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە، بەو ریزبەندییەی خوارەوە:
- نەجەف: 26 حاڵەت
- روسافە: 12 حاڵەت
- بەسرە: 10 حاڵەت
- واست: 3 حاڵەت
- سلێمانی: 11 حاڵەت
- هەولێر: 2 حاڵەت
- دهۆك: 1 حاڵەت
لە ئامارەكەدا هاتووە، تا ئێستا كۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ژمارەیان گەیشتووەتە هەزار و 31 حاڵەت، لەكاتێكدا 61 كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە و 344 كەسیش بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.