ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وڕێگاگرتن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى تاوتوێ ده‌كات

  • 6-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا وڕێگاگرتن له‌ته‌شه‌سه‌ندنى تاوتوێ كرد.
    نوسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى ئابوورى ووه‌زيرى دارايي له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕايگه‌ياند"فوئاد حسێن سه‌رپه‌رشتى شه‌شه‌مين دانيشتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى كردووه‌،به‌ئاماده‌بوونى هه‌ريه‌كه‌ له‌وه‌زيرانى پلاندانان وبازرگانى وپيشه‌سازى وكانزاكان وكشتوكاڵى وكاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى وئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران وجێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى وڕاوێژكارانى سه‌رۆك وه‌زيران وبريكاره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دارايي وپلاندانان ونه‌وت،هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشوازيشى كردووه‌ له‌به‌ڕێوبه‌رانى گشتى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى وكاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى".
    ڕوونيشيكرده‌وه‌"له‌ميان دانيشتنه‌كه‌ ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا وڕێگاگرتن له‌مه‌ترسى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى تاوتوێ كراوه‌ وهه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك ميكانزم وچاره‌سه‌ر كراوه‌ له‌باره‌ى كاريگه‌رى قه‌يرانى دابه‌زينى نرخه‌كانى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جيهان به‌سه‌ر ڕه‌وشى ئابوورى وكۆمه‌ڵايه‌تى وڵاتدا وگرتنه‌ به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێويسته‌كان له‌باره‌ى پاراستنى ئاستى بژێوى هاوڵاتيان ودۆزينه‌وه‌ى چه‌ند جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ پشتيوانى كردنى بوودجه‌ى گشتى وڵات".
    وتيشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێداچوونه‌وه‌ى ميكانزمى پێشكه‌شكردنى بيمه‌ى دارايي بۆ هاوڵاتيان كرد ئه‌وانه‌ى كه‌زيانيان به‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌خاوه‌ن چينى كه‌مده‌رامه‌ت له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى پێكهاته‌كانى كۆبۆنى خۆراكى به‌زوترين كات ونه‌هێشتنى هه‌موو ئاسته‌نگييه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى ده‌بێته‌وه‌ وپێشكه‌شكردنى ڕاسپارده‌كانى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران".
    به‌پێى ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ستايشى"ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كردووه‌ له‌باره‌ى دابينكردنى به‌روبوومه‌ كشتوكاڵييه‌كان له‌بازاڕه‌كان وهه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانى دابينكردنى ده‌رچه‌كانى سامانه‌ ئاژه‌ڵييه‌كان له‌مريشك وهێلكه‌ى خوان وهاوكارى خاوه‌ن كێڵگه‌ وجووتياران بۆ پاراستنى نرخى ئه‌و كاڵا وشمه‌كانه‌"،ڕوونيشيكرده‌وه‌"ژماره‌يه‌ك بڕيار وڕاسپارده‌ گيراوه‌ته‌ به‌ر كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى خزمه‌تكردنى هاوڵاتيانه‌ به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت وكاسبكارن".