ڕاگه‌ياندنى ئه‌منى:له‌ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور دوو جه‌نگاوه‌ر شه‌هيد بوون وسێ جه‌نگاوه‌رى تريش برينداربوون

ئەمنی
  • 3-04-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور دوو جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوون وسێ جه‌نگاوه‌رى تریش برینداربوون.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دوو جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوون وسێ جه‌نگاوه‌رى دیكه‌یش برینداربوون كه‌سه‌ر به‌ فه‌وجى سێی لیواى 51ى فیرقه‌ى 14 بوون له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕێگاى گشتى شاره‌دێى قه‌راج سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌میان به‌ڕێكه‌وتننیان به‌ره‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانیان.