وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 44 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 2-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند، تاقيگه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 44 تووشبووی نوێ له‌ پارێزگاكانی عێراق تۆمار كردووه‌.
     
    دابه‌شبوونی تووشبووه‌كان به‌ گوێره‌ی پارێزگاكان به‌م جۆره‌یه‌:
     
    به‌غدا كه‌رخ : 1
    مه‌دینه‌ توب:1
     
    به‌سره‌: 5
     
    نه‌جه‌ف: 10
     
    سلێمانی: 12
     
    كه‌ربه‌لا: 7
     
    هه‌ولێر: 2
     
    كه‌ركووك: 5
     
    دیوانییه‌: 1
     
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ له‌ ڕه‌سافه‌ى به‌غدا و به‌سره‌ دوو حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراوون.
    20 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌. كه‌ یه‌كیان له‌ كه‌رخى به‌غدا و 10یان له‌ نه‌جه‌ف و 6یان له‌ كه‌ربه‌لا و 3یان له‌ به‌سره‌ بوون.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كۆی گشتی تووشبووان: 772،كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان: 54 ،كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌: 202