ميسان سه‌نته‌رێك ده‌كاته‌وه‌ بۆ پێشوازى كردن له‌حاڵه‌ته‌كانى گومانلێكردنى توشبوون به‌كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 2-04-2020, 00:00
  • +A -A

     ميسان -اه‌ع  

     
    عه‌لى دواى پارێزگار وسه‌رۆكى شانه‌ى قه‌يرانه‌كانى ميسان سه‌نته‌رێكى كرده‌وه‌ بۆ پێشوازى كردن له‌حاڵه‌ته‌كانى گومانلێكردنى توشبوون به‌ڤايرۆسى كۆرۆنا.
    سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌يرانه‌كان له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاويكرده‌وه‌"سه‌نته‌رێك كراوه‌ته‌وه‌ بۆ پێشوازى كردن وميوانداريكردنى حاڵه‌ته‌كانى گومانلێكردن وبه‌ركه‌وتووانى توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كۆچ وكۆچبه‌ران له‌شارى عيماره‌".
    ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ وتيشى"پارێزگارى ميسان دووپاتيكرده‌وه‌ كردنه‌وه‌كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران كراوه‌ دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندييه‌ فه‌رمييه‌كان".