كه‌ربه‌لا-اه‌ع
مه‌زارگاى حسه‌ينى پيرۆز،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕايگه‌ياند، تشانگ تاو باڵيۆزى چين له عێراق به‌ڵێنى داوه به‌پاڵثشتى كردنى ئه‌ركى مه‌زاگاكه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تايي نوێى كۆرۆنا.
سه‌تار ساعدى سه‌رپه‌رشتيارى گشتى پرۆژه ته‌ندروستييه‌كانى مه‌زارگاكه له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه ڕايگه‌ياند"شاندێكى مه‌زارگاى حسه‌ينى چاوى به‌تشانگ تاو باڵيۆزى چين له‌عێراق كه‌وتووه به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى ئاسۆى هاوكارييه‌كان له‌پێناو پاڵثشتى كردنى ئه‌ركى مه‌زارگاكه بۆ ڕێگاگرتن له‌مه‌ترسى په‌تاى كۆرۆنا"،ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"شانده‌كه داوايه‌كى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى باڵيۆزى چين كردووه بۆ سه‌ردانكردنى مه‌زارگاكه وله‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ويش به‌ڵێنى داوه له‌ماوه‌ى ڕۆژانى داهاتوودا ئه‌و داوايه جێ به‌جێ بكات".