سه‌رۆك كۆمار وباڵیۆزی میسر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەكان و هەماهەنگی بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

  • 2-04-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق تاوتوێى پتەوكردنی پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا كرد.
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "سەرۆک کۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق"، ئاماژه‌یشى دا "لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عێراق و میسر"، ھاوکات جەختیشكرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەكان و هەماهەنگی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكه.
    هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە باڵیۆزی میسردا ئاراستەى عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی میسر خواست، ھەروەھا لێكەوته تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی پەتای كۆرۆنا تێپەڕێنێت.
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی میسر، سووربوونی وڵاتەکەی دووپاتكردەوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە تەواوی بوارەكاندا كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بكات ، ھەروەھا ویستی وڵاتەكەیشی نیشاندا بۆ هەماهەنگی كردن له رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هێنانەدی تەندروستی و سەلامەتی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی.