به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،داواى له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه كرد گواستنه‌وه‌ى گه‌شتيارانى عێراقى دوابخات تا ئه‌و كاته‌ى شوێنى گونجاو بۆ كهرهنتينه كردنيان دابين ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ ودڵنيابوون له‌وه‌ى نيشانه‌كانى توشبووانيان بهڤايرۆسى نوێى كۆرۆنا نييه.
به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه كراوه:"به‌پشت به‌ستن به‌بڕيارى ليژنه‌ى ڕاوێژكارى تايبه‌ت بهڤايرۆسى كۆرۆنا بڕيار دراوه سه‌رجه‌م گه‌شتيارانى عێراقى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتوونه‌ته‌وه كهرهنتينه بكرێن بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ وله‌به‌ر نه‌بوونى شوێنى گونجاو كهرهنتينه كردنى داواكارين گواستنه‌وه‌ى گه‌شتيارانى ده‌ره‌وه دوابخه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى شوێنى گونجاو بۆ كهرهنتينه كردنيان دابين ده‌كرێت".
ئه‌مه‌يش ده‌قى نووسراوهكهيه: