دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فيدڕاڵى له‌سه‌ڵاحه‌ددين 125 تاوانبار ئازاد ده‌كات

ناوخۆ
  • 2-04-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا- اه‌ع
     
    سه‌رۆكايه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فيدراڵى سه‌ڵاحه‌ددين،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ئامارى ژماره‌ى ئه‌و تاوانبارانه‌ى له‌دادگاكانى ئازادكراون خسته‌ڕوو.
    ناوه‌ندى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاويكرده‌وه‌"سه‌رۆكايه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فيدڕاڵى سه‌ڵاحه‌ددين ئامارى ژماره‌ى ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئازادكراون له‌دادگاكانى خسته‌ڕوو وه‌ك به‌ده‌مه‌و هاتنى ڕێنماييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌پێناو يه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵاكان وكه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى به‌ندكراوه‌كان به‌مه‌به‌ستى ڕێگاگرتن له‌بڵابوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا.
    ئه‌مه‌يش له‌خواره‌وه‌ ليستێكه‌ به‌ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئازادكراون له‌دادگاكانى سه‌ر به‌سه‌رۆكايه‌تى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فيدڕاڵى سه‌ڵاحه‌ددين:
     
    دادگاى تاوانه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددين ده‌سته‌ى دووه‌م(8)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى تكريت(16)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌ددين (9) به‌تاوانى تيرۆر
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى دجێل (23)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى يه‌سرب (4)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى زڵوعييه‌ (3)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى سامه‌ڕا (30)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى بێجى(5)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى شرقات(3)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى ئامرلى (5)
    دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌له‌د (15)