زورفى وسوپاسالارى عێراق كۆى ڕه‌وشى ئه‌منى تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 2-04-2020, 00:00
  • +A -A

    ه‌غدا ـ اه‌ع
     
    عه‌دنان زورفى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى ڕاسپێردراو،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ فه‌ريق يه‌كه‌م روكن عوسمان غانمى سوپاسالارى عێراق دۆخى ئه‌منى كه‌وڵات پێيدا گوزه‌ ده‌كات تاوتوێ كرد.
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى ڕاسپێردراو له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاويكرده‌وه‌"زورفى پێشوزاى له‌سوپاسالارى عێراق كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى دۆخى ئه‌منى كه‌ وڵات پێيدا گوزه‌ر ده‌كات".
    به‌پێى ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ سوپاسالارى عێراق نمايشێكى پرۆسه‌كانى كه‌رته‌ سه‌ربازييه‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تيرۆرستانى داعش وهه‌ماهه‌نگى ته‌واو نێوان سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى خستۆته‌ڕوو"،دووپاتيشيكرده‌وه‌ ئه‌م پرۆسانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م تيرۆرستانه‌ وله‌ناوبردنيان له‌گه‌ڵ مه‌شقپێكردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌لايه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانيان".