فوئاد مەعسوم هەڵوێستی ئوسترالیا لە پشتیوانی عێراق لە جەنگ دژی تیرۆر بەرزدەنرخێنێت

  • 15-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی پێشوازی لە كریستۆفەر لاگمان باڵیۆزی ئوسترالیا، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی لە عێراق كرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایدەگەیەنێت، فوئاد مەعسوم ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئوسترالیا كرد و هەڵوێستی بەغداشی پیشاندا بۆ پێشخستنی ئەو پەیوەندییە بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدابێت، هەڵوێستی حكومەتی ئوسترالیاشی لە پشتیوانیكردنی عێراق لەشەڕ دژی تیرۆر بەرزنرخاند لەگەڵ هەوڵە مرۆییەكانی سەبارەت بە ئاوارەكان. سەرۆك كۆمار تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان و سەركەوتنی پرۆژەی ئاشتەوایی لە رێی بەگژداچونەوەی بیری توندڕەوی لە رێی بیر و رۆشنیری و ئابوریەوە. لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەكەی پیشاندا لە پشتیوانیكردنی عێراق دوای سەركەوتنەكانی بەسەر تیرۆردا لە رێی پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی و بەشداریكردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و بنیاتنانەوەی ناوچە رزگاركراوەكان.