به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌دوورى زانى دانیشتنى نائاسایی سازبكرێت پێش ته‌واو بوونى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى.
سه‌تار جابرى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پشووى یاسادانان له‌ده‌ى ئه‌م مانگه‌وه كۆتایی هاتووه،به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌یتوانیوه دانیشتنه‌كانى سازبكات به‌هۆى ئه‌و باردۆخه‌ى وڵات پێدا تێده‌په‌ڕێت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نه‌كه هیچ خواستێكى نییه له‌ئێستادا دانیشتنه‌كانى ساز بكات وڕه‌نگه ده‌ست به‌دانیشتنه‌كانى بكات له‌دواى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى".
وتیشى"عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو هیچ داوایه‌كى پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ سازكردنى دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى ،ته‌نانه‌ت سى ڤى وه‌زیره‌كانى كابینه وه‌زارییه‌كه‌یشى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى نه‌كردووه ".
جابرى پێشبینیشى كرد" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى لێبوردن بكات له‌سازكردنى دانیشتنێكى نائاسایی له‌باره‌ى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى زورفى له‌سایه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ وكۆنترۆڵ نه‌كردنى بڵابوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".