ههولێر-اهع
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند سێ تووشبووی دیکەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ئاشکرایکردووە، "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر سێ تووشبووەکە "بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".