حكومه‌تی هه‌رێم پشووی قوتابخانه‌كان تاوه‌كو16ى نیسانى داهاتوو درێژكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 28-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    كوردستان-اةع
     
    جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند ڕۆژانی پشووی دامودەزگا فەرمییەکان، جگە لە ھێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی، 29ى ئادارى ئه‌م مانگه‌ تاوەکو 16ی نیسانى داهاتوو درێژکرایەوە.
    وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ڕایگەیاندووە، "لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت، دەستە، فەرمانگە، دامەزراوەکانی ھەرێم، زانکۆ وپەیمانگا، قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/١٦". 
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەڕێگای پیادەکردنی ئێشگری لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان بەردەوام دەبن".