به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی دەرەوە،ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگەیاند، 11 هاوڵاتی خەڵکی عیراق لە بەلجیکا تووشی کۆرۆنا بوون.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ئاماژەی بەوە کردووە، " ژمارەی کۆی توشبووانی عیراقی لە وڵاتانی دەرەوە گەیشتوەتە33 کەس، کە 11 کەس لە بەلجیکان، 10 حاڵەت لە ئەردەن، 6 کەس لە ئیتاڵیا، 5 کەس لە لۆس ئه‌نجلۆس، 5 کەس لە بەریتانیا، 3 کەس لە کەنەدا، 2 کەس لە لوبنان، 1 کەس لە ئێران".
ئاماژەی بەوەش کردووە، " یه‌ك حاڵەتی مردنی عیراقیەکانی دەرەوەی وڵات بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئه‌ویش لە بەریتانیایه،".
دووپاتیشیكرده‌وه"باڵیۆزهكانى عێراق له‌وڵاتانى جیهان هه‌موو ڕۆڵێكیان خستۆته گه‌ڕ بۆ چاودێرى كردنى ڕه‌وشى توشبووان وئامادهكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى بۆیان".