به‌غدا-اه‌ع
عه‌دنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوویه‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"زورفی له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه له‌وه‌ی رۆژانه سه‌دان كه‌س له‌و وڵاتانه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌بنه قوربانی.
هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، عه‌دنان زورفی باسی له‌و مه‌ترسییانه كرد كه ئێستا عێراق، ناوچه‌كه و جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و راشیگه‌یاند كه ڤایرۆسه‌كه ئابووری و بازاڕه‌كانی جیهانی پهكخستوووه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان، عه‌دنان زورفی رایگه‌یاندووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهاندا دروستكردووه كه به‌هۆی نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه، جهختییشكردووهتهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عێراق توانای هه‌یه قه‌یرانی ئێستا تێپه‌ڕێنێت و زیانه‌كانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌دنان زورفی هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بۆ باڵیۆزانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه كاری له‌پێشنه‌ی حكومه‌تی نوێ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له باڵیۆزانی ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، سوید، فه‌ڕه‌نسا، یۆنان، پۆڵه‌ندا، كرواتیا، نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.