هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆ حاڵه‌تی تری تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه، كه ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 122 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 51 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و دوو حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش تۆمار كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٠)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٢٧٣) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٢٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٤٢٥) لە هەولێر، (٢٨١) لە سلێمانی، (٦٢٨) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٥) لە گەرمیان، (٣٣) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢٩) هاوڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢١) پشکنین کراوە، (٤٠٧) هەولێر، (٩٧) سلێمانی، (١٧) دهۆك.
دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە (٢) ئافرەت تەمەن (٤١)، (٣١) ساڵ و (١) پیاو تەمەن (٣٢) ساڵ، (٢) منداڵ (٩)، (٣) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کە پیاوێکی تەمەن (٣٧) ساڵ.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢١) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).