دوو لایه‌نى كوردى داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن چاره‌نووسى داهاتى ناخۆیی هه‌رێم ئاشكرا بكات

  • 28-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
     
    هه‌ردوو لایه‌نى كوردى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وفراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ داوایان له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد چاره‌نووسى داهاتى ناخۆیی هه‌رێم ئاشكرا بكات
    شێروان میرزا قادر په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى داهاته‌ ناوخۆییه‌كان وپاره‌ى نه‌وتى فرۆشراو وداهاتى خاڵه‌ سنوورییه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه‌"،وتیشى"حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ وچاوه‌ڕوانى وه‌ڵامه‌كانى له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ین".
    لاى خۆیه‌وه‌ كاوه‌ عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى نه‌وى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنه‌كه‌ى كه‌نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه‌ له‌باره‌ى پرسى داهاته‌ ناخۆییه‌كان بۆ زانینى چاره‌نووسى داهاته‌كان "ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"تاوه‌كو ئێستا فراكسیۆنه‌كه‌ى هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمى به‌ده‌ستى نه‌گه‌یشتووه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ به‌فه‌رمى داواى كردووه‌ سندوقى داهاته‌كانى نه‌وت وغاز دروست بكرێت بۆ ڕێكخستنى داهاته‌كانى نه‌وت"به‌پێویستیشى زانى"شه‌فافیه‌ت هه‌بێت له‌بابه‌تى نه‌وت وداهاته‌ ناوخۆییه‌كان".