یه‌كێتى هۆشدارى دا له‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى سیناریۆى عه‌لاوى له‌گه‌ل زورفیدا

  • 27-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

     
    یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هۆشدارى دا له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ى سیناریۆى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو.
    حه‌سه‌ن ئالى ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هیچ گرفتێكیان نییه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت،به‌مه‌رجێك ده‌ستپاك بێت ومافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كورد بپارێزێت،وتیشى"هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى ڕاسپێردراو بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران چ زورفى بێت یان كه‌سێكى تر ده‌بێت ڕه‌چاوى مافى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات،ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سیناریۆى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
    ئاماژه‌یشى دا"زورفى له‌لایه‌ن زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان پشتیوانى لێده‌كرێت،چگه‌ له‌هه‌ندى هێزه‌ شیعییه‌كان كه‌پێیان وایه‌ پێچه‌وانه‌ى مه‌رجه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت له‌پرسى دوو ناسنامه‌یی،ڕوونیشیكرده‌وه‌"داخوازییه‌كانى كورد نه‌گۆراوه‌یه‌،چونكه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رده‌مى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د عه‌لاوى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ حێزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌هه‌ولێر سازكرد ،وجه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى داهاتوو ئاسایش بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان فه‌راهه‌م بكات وبه‌چاوى یه‌كسانییه‌وه‌ بڕوانێته‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ولایه‌نگیرى عێراق بكات وڕێگا نه‌دات لایه‌نه‌ هه‌رێمى ده‌ستێوه‌ردانى له‌كاروبارى بكات وهه‌روه‌ها ڕێگرى بكات له‌وه‌ى عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى وململانییه‌كان.
    ئه‌حمه‌د وتیشى"داخوازییه‌كان جه‌خت له‌مافه‌كانى كورد ده‌كات كه‌له‌ده‌ستوور هاتووه‌".