به‌غدا-اه‌ع
عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێى به‌رنامه‌ى پێشنیاركراوى حكومى كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو نیوه‌ڕۆى ڕۆژى پێنجشه‌ممه،له‌شارى فه‌للوجه چاوى كه‌وتووه به‌محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبهئامادهبوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار .
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "هه‌ردوولا ره‌وشى ئێستاى عێراق وقهبارهى ئاسته‌نگییه سیاسى وئابوورى وته‌ندروستى وڕێكارهكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ئاستى به‌رپرسیارێتى خستۆته به‌ر باس وهه‌روه‌ها گفتوگۆكان تیشكیان خستۆته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وچۆنێتى خۆپارێزى له‌م په‌تایه له‌پاڵ قه‌یرانى دارایی ودواكهوتنى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى گشتى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"زورفى باسى له‌به‌رنامه‌ى پێشنیاركراوى حكومى كردووه كه‌بڕیار وایه پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكات پێش ته‌واوبوونى واده‌ى ده‌ستوورى ڕاسپاردنى ،كه‌باس له‌دید وبۆچوونى ده‌كات بۆ قه‌یرانه‌كانى ئێستا وچارهسهرهكانى له‌لایه‌كى تره‌وه باس له دواپێشهاته‌كانى وهه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانى هێز وپارته سه‌ره‌كییه‌كان كرا له‌پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو".