بغداد - واع
جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقی،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پشتیوانى تۆڕى ڕاگه‌یاندن بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌ڕووى ڕاگه‌یاندنه‌وه رٍاگه‌یاند.
وه‌نان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌ڕووى ڕاگه‌یاندنه‌وه پشتیوانى له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك له‌سه‌رمایه‌داران وپیاوانى كار وخاوه‌ن كۆمپانیاكان بۆ پاڵپشتى كردنى ئه‌ركى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
شایه‌نى باسه سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ هەینی، دەستپێشخەری بەرگری نیشتمان بۆ یەكخستنی هەوڵه نیشتمانییە میللییەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە سەرۆكایەتی كۆمار لەوبارەیەوە دەریكردوە وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،ئەمڕۆ جیهان و عێراق پێكەوە ڕووبەڕووی سه‌ختترین ئاڵێنگارییه‌كان دەبنەوە، كە هەڕەشە لە ژیانی گەلان دەكات، ئەم پەتا كوشنده جیهانییە، مەترسییەكەی بە گەوەرترین توانا پزیشكی و ئابووری و داراییەكانی جیهان ڕانەگیراوه، لەوانەیە ئەم پەتا كوشنده‌یه لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا، بە مەترسیدارترین دابینرێت، كە تواناكانی دەوڵەت لە ئاست ڕووبەڕووبونەویدا ده‌سته‌وه‌ستانه؛ چونكه پێش كه‌رتی تەندروستی، ئابووری پەكخست و هەڕەشەش له چاره‌نووسی ئابوورییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، دەوڵەمەندترین و پێشكەوتوترین دەوڵەتەكان لە ڕووی پزیشكییەوە كردۆته ئامانج، به‌ڵام هەڕەشەكەی زیاتر بۆسه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، كه ئابوورییان لاوازە و ئه‌وه‌نده‌ش پێشكەوتوونین و ئامادەكاری تەندروستی و پزیشكییەكانیان تێدا سنوردار.
وتیشى :بە دڵنیایەوە بەرەنگاربونەوەی ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە یەكخستنی تەواوی هەوڵە فه‌رمی و كۆمەڵایەتییەكانە، ئەگەر نا، ئەوا زیانەكانی ئەم پەتایە، ماڵوێرانكه‌ر ده‌بن، بەتایبەتیش زیانە گیانییەكانی، وه‌ك په‌یبردنمان به قەبارەی ئەو ئاڵانگارییە و سنورداری تواناكان و وه‌بیرخۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌ركی مرۆییمان، ئەمڕۆ بە چاودێری سەرۆكایەتی كۆمار، دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان ڕادەگەیەنین بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان، بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای كوشنده‌ی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه بۆگه‌ڕاوه‌ی باڵای ئاینی (مەرجەعیەتی باڵای ئاینی)، دەستپێشخەرییه به‌خشنده‌كه‌ی خۆی خسته‌ڕوو بۆ چاودێرێكردن و یارمەتیدانی هەژاران و نەداران و ئەوانەش كە دەرچەیەكیان نییە لەم دۆخەدا.
دووپاتیشیكرده‌وه"ئێمە دڵنیاین كە پێداگری و مكوڕبوونی هەمووان، مایەی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییه‌یه بۆ تێپەڕاندنی قەیرانه‌كه و پارێزگاریكردن لە گیانی هاونیشتمانییان، دواتریش ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕێگەپێدراوی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان ده‌خرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و هه‌ژماره بانكییانه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین كه خه‌ڵكی ده‌توانن كۆمه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت به‌و لیژنەیه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه سەرپەرشتی پێشده‌ستییه‌كه ده‌كات".