زورفى:دەستەی حەشدی شەعبی وەك دامەزراوەیەكی رەسەن دەمێنێتەوەو قوربانییەكانی بۆ عێراق دەبێت

  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    عەدنان زورفی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە،دووپاتیكرده‌وه‌،دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی سەربازیی عێراقییە و بە یاسایەكی پەرلەمانیی و لەسەر داواكاری گەل بۆ روبەڕوبونەوەی تێرۆر و رزگاركردنی عێراق دامەزرێندرا".
    زورفى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی سەربازیی عێراقییە و بە یاسایەكی پەرلەمانیی و لەسەر داواكاری گەل بۆ روبەڕوبونەوەی تێرۆر و رزگاركردنی عێراق دامەزرێندرا ولە نوسینەوەی ئەو یاسایە هاوكاربوین و وەك ئەركێكی نیشتیمانی دەنگماندا بۆ حەشدی شەعبی، بودجەیەكی تایبەتیشمان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ دیاریكردن".
    وتیشى "دەستەی حەشدی شەعبی وەك دامەزراوەیەكی جددی رەسەن دەمێنێتەوە و ئینتیما و قوربانییەكانی بۆ عێراق و عێراقییەكان دەبێت".