اه‌ع په‌یامى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌لى عێراق بڵاده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى گه‌لى عێراق كرد.
    بلاسخارت لە پەیامه‌كه‌ى بۆ عێراقییەكان كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتوو،ڕایگه‌یاند، عێراق دووچاری چەند تەنگژەیەكی سەختی سیاسی و تەناهی و كۆمەڵایەتی و ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتووەتەوە، ستایشی رۆڵی دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەم بۆ ئەو رێوشوێنانەی وەری گرتوون، ئەوە جەنگی هەموو تاكێكە و حكوومەت بێ پاڵپشتی هاووڵاتییان سەركەوتوو نابێت، بۆیە پێویستە عێراقییەكان خۆیان لە قەرەباڵغی وەرزشی و كولتووری و ئاینی و هیتریش بەدوور بگرن بۆ زاڵبوونی خێرا بەسەر ڤایرۆسەكە، بۆیە گرنگە بزانین كە ئێمە و تەواوی مرۆڤایەتی بەیەكەوەین لەبەردەم ئەو پەتایە.
    "بۆیە بە پێویستی دەزانم داوا لە سەرانی سیاسی بكەم كە درك بە هەستیاری دۆخەكە بكەن و یەكدەنگ بن و بەرژەوەندیی حزبی و تەسكی خۆیان وەلا بنێن و گرنگی بە بەرژەوەندیی نیشتمانی و پرسی گەلی عێراق بدەن و نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی تەندروستی جیهانیش ئامادەن بۆ یارمەتیدانی عێراق.