به‌غدا ـ اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،فه‌رمانى دایه حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌كارى بكات بۆ وه‌رزى لافاو.
نیعمه كوفى بریكارى جێ به‌جێ كارى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانى داوه‌ته ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌كارى بكات بۆ وه‌رزى لافاو"،ئاماژه‌یشى دا"ده‌سته‌ى گشتى وئه‌ندازیارى سه‌ربازى تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر لافاوێك بێته نێو خاكى عێراقه‌وه".
وتیشى"حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌كات بۆ پاراستنى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى پارێزگا باشورییه‌كان".