زورفی: سیاسەتی ده‌ره‌كییمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی عێراق دەبێت

  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عەدنان زورفی،سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو رایگەیاند، سیاسەتی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی داهاتوی عێراق لەسەر بنەمای "پێش هەمو شتێك عێراق" دەبێت، دور لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
     سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو  سەبارەت بە سیاسەتی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی داهاتوو  له‌تویتێكدا رایگەیاند "بەڕوی وڵاتانی هاوسێ و جیهاندا دەكرێینەوە، بەڵام تەواوی رێكارەكانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و پاراستنی سەروەری خاكی عێراق دەبێت".
    نوسیویشیەتی "سیاسەتی دەرەوەی حكومەتی داهاتومان لەسەر بنەمای (پێش هەموو شتێك عێراق) دەبێت دور لەو ململانێیانەی عێراق دەكەنە مەیدانی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان، بەرژەوەندییەكانی عێراق لە ریزی باڵاتریندا دەبێت و وێنای ئاڕاستەكانی سیاسەتی دەرەوە دەكات".
    لە كۆتایی بڵاوكراوەكەیدا زورفى ئاماژەی بەوەكردوە، هەوڵدەدەن بەڕوی وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا بكرێنەوە و مەرجەكانی پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەری خاكی عێراقیش لەپێشینەن بۆ ئەو هەنگاوە.