شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌میسان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ هه‌فته‌یه‌ك درێژكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا ـ اه‌ع 

     
    شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى میسان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڕیاریدا به‌درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بریاردراوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌پارێزگاكه‌ له‌ڕۆژى شه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌ك".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئێواره‌ى هه‌ینى هاوڵاتیان به‌سه‌ربه‌ستانه‌ ده‌توانن بازاڕى وهاتوچۆ بكه‌ن تاوه‌كو كاژێر 12ى شه‌و".