پارێزگای واست دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکات

ناوخۆ
  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    واست ـ اه‌ع 
     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى واست،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دوو حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كرد.
    ته‌ندروستى واست له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌كه‌ دوو حاڵه‌تى توشبووى پۆزه‌تیڤ به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركردووه‌ بۆ ژنێك وكوڕه‌كه‌ى له‌ناوچه‌ى ته‌نمییه‌ى باكوورى پارێزگاكه‌".
    ڕوونیكرده‌وه‌"ره‌وشى ته‌ندروستى ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ جێگیره‌ وله‌ژێر چاودێرى پزیشكیدان"،ئاماژه‌یشى دا"پشكنینه‌كانى دیكه‌ كه‌ژماره‌یان 22 گومانلێكراوه‌ به‌توشبووان ئه‌نجامه‌كانیان نێگه‌تیڤ بووه‌  وتوشبووى كۆرۆنا نه‌بوونه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر"پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌ى تایبه‌تى به‌جێ به‌جێ كردنى بنه‌ماى دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى".