به‌غدا-اه‌ع
عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له به‌غداى پایته‌خت ،چاوى كه‌وت به باڵیۆزی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی(روسیا-چین-فه‌ره‌نسا-ئه‌مریكا-به‌ریتانیا)كه‌وت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنى زورفی،له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ست ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند "زورفی له‌گه‌ڵ له باڵیۆزی وڵاتانی روسیا، چین، فڕه‌نسا، بریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه وبه‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌دا، هه‌نگاوه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا زورفی و له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دۆخی ئابوری عێراق و جیهان و نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان تاوتوێكرد له‌گه‌ڵ داهاتوی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌میانه‌ی كێشمه‌كێشه‌كانی ئه‌م دواییه و ئاڵنگارییه جیاوازه‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌شێك بوه له كۆبونه‌وه‌كه و زورفی روانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانی به باڵیۆزی هه‌ر پێنج وڵات راگه‌یاندوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه "حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ره‌نگه جیاوازه‌كانی وڵات و توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كه‌ییه‌كانی ده‌بێت و به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرێت".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌جێهێنانی داخوازی خۆپیشانده‌ران كردوه‌ته‌وه، تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و پێشوه‌خت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و پێكهێنانی په‌رله‌مانێك له ته‌واوی چین و توێژه جیاوازه‌كان.