به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌ددین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنى ئاینده گرنگترین دانوستانه‌كانى گروپى كوردى له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو خسته‌ڕوو.
شه‌مسه‌ددین به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گروپى كوردى كه‌پێكهاتووه له‌نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م پارته‌كانى كوردستان جگه له‌هه‌ردوو حیزبى یه‌كێتى نیشتمانى وپارتى دیمو‌كراتى كوردستان ودانوستانه‌كانیان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو".
وتیشى"دانوستانه‌كان تیشكیان خستۆته سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان له‌نێویشیاندا مادده‌ى 140 وپابه‌ندبوون به‌شایسته داراییه‌كانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى هاوڵاتیانى دیكه‌ى عێراق دوو له‌ململانێ سیاسی ونه‌وتییه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"دانوستانه‌كان باسیان له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیش كرد له‌نێویشیاندا پرسى نه‌وت وداهاته‌كانى نه‌وت ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكى ڕێكخراوى عێراقى له‌ڕووى مووچه وده‌رماڵه‌كان وهه‌روه‌ها به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران وجێ به‌جێ كردنى داخوازییه ڕه‌واكانیان"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ردوو حیزبه كوردییه‌كان یه‌كێتى وپارتى به‌تاك لایه‌نى له‌گه‌ڵ زورفى دانوستان ده‌كه‌ن وڕه‌نگه دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ى ده‌سكه‌وت له‌حكومه‌تى داهاتوو بێت".