ته‌ندروستى سلێمانى هۆكارى زیادبوونى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 24-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    سلێمانى-اه‌ع-سۆما جاف
     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى هۆكارى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ خسته‌ڕوو،جه‌ختیشى له‌ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانى كرد بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاو له‌پارێزگاكه‌.
    دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،هۆكارى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سلێمانى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاكه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئێران وزۆربه‌ى توشبووان له‌وڵاتى ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی هاتوونه‌ته‌ نێو پارێزگاكه‌وه‌.
    وتیشى زیاتر له‌10هه‌زار كه‌س له‌ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ سلێمانى وكه‌ره‌نتینه‌ نه‌كراون داوایشى له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ردانى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ پشكنین ودڵنیابوون له‌وه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌بوونه‌.
    ئاماژه‌یشى دا ژماره‌ى توشبووانى پارێزگاكه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌یشتۆته‌ 97حاڵه‌ت له‌نێویشیاندا 27حاڵه‌ت چاكبوونه‌ته‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختى ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى گرتۆته‌به‌ر له‌میان كه‌ره‌نتینه‌ كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌.
    ڕایشیگه‌یاند هه‌روه‌ها ڕینمایی دراوه‌ته‌ هاوڵاتیان وهانایان دراوه‌ به‌پێویستى جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌كانى ته‌ندروستى ،ڕوونیشیكرده‌وه‌ بنكه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌سه‌رچنار دروستكرا وهه‌روه‌ها پاشان دوو بنكه‌ى دیكه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ كردنى تووشبووان دروستكراوه‌.
    دووپاتیشیكرده‌وى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید دكتۆر ئاسۆى 100 قه‌روێڵه‌یی بۆ توشبووانى كۆرۆنا ته‌رخانكراوه‌ و25قه‌روێڵه‌ى ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردى له‌خۆگرتووه‌ ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كه‌ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ناوه‌ندى چاودێرى چڕى توشبووانیشى له‌خۆگرتووه‌.
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌یش دا فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى له‌و په‌ڕى ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ حاڵه‌ته‌ له‌ناكاوه‌كان وباسى له‌وه‌یش كرد كه‌ڕێوشوێنه‌كان له‌شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكى تر جیاوازه‌ ئه‌ویش به‌پێى ژماره‌ى توشبووان.