سلێمانى-اه‌ع-سۆما جاف
سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه كه‌تاوه‌كو ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وعه‌دنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌كراوه.
شوشكه‌یی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ زورفى نه‌كراوه،به‌ڵام كورد داخوازى ده‌ستورى هه‌یه نه‌ك داواكارى تاكه كه‌سى تاوه‌كو سازشی له‌سه‌ر بكات به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگدان بۆ كه‌سایه‌تى ڕاسپێردراو ".
وتیشى"هه‌رێمى كوردستان داواى شایسته‌كانى خۆى ده‌كات به‌پێ ئه‌و خاڵانه‌ى له ده‌ستوورى عێراقی هاتوون"،ئاماژه‌یشى دا"فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دانوستان له‌گه‌ڵ ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌باره‌ى داواكاری ناكات بەڵکو بۆ مافی دەستوری دانوستان دەکات".
شوشكه‌یی دووپاتیشیكرده‌وه"له‌میان دانوستانه‌كانى ڕابردوو ڕێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى داواكارییه ڕه‌واكانى هه‌رێم وسه‌رجه‌م داواكارییه‌كان له‌و ماوه‌یه به‌نووسراو تۆماركرا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "هیچ زانیارییه‌كى نییه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان ڕاده‌ستى راسپێردراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كراوه یان ڕه‌نگه كه‌سایه‌تى ڕاسپێردراو ئاگادار كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى داواكارییه‌كانى پێكهاته‌ى كورده".