وه‌زیرى پێشووى نه‌وت له‌لێدوانێكى بۆ(اه‌ع) باس له‌لێكه‌وته‌كانى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت به‌سه‌ر ئابوورى عێراق ده‌كات

  • 19-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    تایبه‌ت-اه‌ع
     
    جه‌بار لعێبى وه‌زیرى پێشووى نه‌وت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،لێكه‌وته‌كانى دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌سه‌ر ئابورى عێراق خسته‌ڕوو.
    لعێبى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دابه‌زینى به‌رچاوى نرخه‌كانى نه‌وت لێكه‌وتى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى عێراق كه‌له‌ئێستادا ئابورییه‌كه‌ى پشتى به‌یه‌ك داهات به‌ستووه‌ ئه‌ویش نه‌وته‌".
    وتیشى"وه‌كو خوێندنه‌وه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی ئه‌م قه‌یرانه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌خایانێد پێش ئه‌وه‌ى په‌یتا په‌یتا نرخه‌كان گونجاو ببنه‌وه‌ ،بۆیه‌ عێراق به‌هۆى ڕه‌وشى سیاسی وئابورى له‌ئاستى یه‌كه‌م  زیانه‌كان ده‌بێت".
    ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌ دابه‌زێت به‌ڵكو ئه‌م ڕه‌وشه‌ له‌سه‌ره‌تای پیشه‌سازییه‌ نه‌وتییه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ وئه‌وه‌ى ڕاستى بێت ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى ڕێكخراوى ئۆبیك بووه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"هۆكارى ئه‌وه‌ى عێراق له‌نێو وڵاتانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زیاتر كاریگه‌رى ده‌كه‌وێته‌ سه‌رى ،بریتییه‌ له‌وه‌ى وڵاتانى دیكه‌ بایه‌خى تایبه‌تیان به‌گه‌شه‌كردن وبه‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌رى نه‌وتییان داوه‌ له‌میان به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى پاڵاوتن وهه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان كه‌نرخه‌كانى دووهێندى نرخى نه‌وت خاوه‌ وهه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانى غاز وهه‌نارده‌كردنى ڕێژه‌یه‌كى زۆر وبه‌نرخى به‌رز وبه‌ره‌وپێشبردنى پیشه‌سازى پترۆكیمیاویات چه‌ند جومگه‌یه‌كى تر تێروته‌سه‌ل".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق زیاتر له‌30ملیار دۆلار به‌فیرۆده‌دات له‌هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان وبه‌فیرۆدانى غاز وچه‌ند به‌رهه‌مێكى تر"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سێكته‌رى نه‌وت پێویستى زۆرى هه‌یه‌ به‌دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى ودانانى كه‌سانى نوێ وڵیهاتوو وبه‌تواناى وبه‌ ئه‌مه‌ك بن".