وه‌زاره‌تى پلاندانان:پرۆژه‌ى به‌كارخستنى گه‌نجان له‌4 پارێزگا ده‌ستپێ ده‌كات

ئەمنی
  • 9-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نورى سه‌باح دولیمى وه‌زیرى پلاندانان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند به‌منزیكانه‌ پرۆژه‌ى به‌كارخستنى گه‌نجان ل 4 پارێزگا ده‌سپێده‌كات.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌:" نورى دولێمى له‌ میان كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى نیشتمانى باڵا له‌ عێراق و به‌ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتار نه‌سرین وائیلى و خالد فه‌رتوسى نوێنه‌رى رێكخراوى خۆراك و كشتوكاڵى نه‌ته‌وه‌یى FAO له‌ پارێزگاكانى باشور ،به‌م نزیكانه‌ پرۆژه‌ى به‌كارخستنى گه‌نجان ل 4 پارێزگا (به‌غدا-به‌سره‌-نه‌ینه‌وا-ئه‌نبار) ده‌ستپێده‌كات.
    له‌به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا"دولێمى له‌ میان كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتوێژ كرا له‌باره‌ى به‌كارخستنى گه‌نجان له‌ پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانى له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان،و پاڵپشتى كردنى تواناكانى سودمه‌ندان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانى كاركردن".
    دولێمى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" قۆناغی داهاتوو چه‌ندین پرۆژه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌ پارێزگاكانى به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار دواى كۆتایى هێنانى رێكاره‌ پێویستیه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى خۆجێى ".