به‌غدا - اه‌ع
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار به‌بۆنه‌ى ڕۆژى ژنانى جیهانى پیرۆزبایی له‌ژنانى عێراق وجیهان ده‌كات.
ساڵح له‌بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی به‌م بۆنه‌یه‌وه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،دووپاتیكرده‌وه،ژنانى عێراق فاكته‌رێكى كارا بووه له‌ڕێگاى خه‌بات وبه‌رخۆدان دژى رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان وگروپه تیرۆرستییه‌كان وبیرى توندڕه‌وییان كه‌بووه هۆى چه‌وسانه‌وه وفرۆشتن وده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر ژنانى عێراق له‌به‌ر یه‌ك شت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاین وڕێباز وپێكهاته‌یه‌كى جیاوازن.
سه‌رۆك كۆمار وتیشى،سه‌قامگیرى وگه‌شه سه‌ندن به‌رقه‌رار نابێت به‌بێ به‌شدارییه‌كى كاراى ژنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیان،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى ده‌ركردنى پڕگه یاساییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان،وهه‌نگاونان به‌ئاڕاسته‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر(پرۆژه یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى)كه‌پێشتریش سه‌رۆكایه‌تى كۆمار پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كردووه.
ئه‌مه‌یش دەقی نامەی پیرۆزباییەكەیە:
بەناوی یەزدانی بەخشندە و میهرەبان
ئەمرۆ ساڵیادی رۆژی جیهانی ژنان دەكەینەوە، خۆشحاڵ دەبم كە گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە ژنانی عێراق و كوردستان وجیهان بكەم، هیواخوازم ساڵێكی پڕ پیت و بەرەكەت بێت بۆیان لە سەركەوتن بۆ بەدیهێنانی ویست و داواكارییەكانیان.
ژنان ئایكۆنێكی نیشتمان وسیمبولی داهێنان و پێشكەوتن و كۆڵەكەیەكی بەهێزن لەكاروانی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی رژێمی سەركوتكەر و گروپە تیرۆریستییەكان و ئەو ئایدۆلۆژییە نابوتەی كە بووە هۆی سەركوتكردن و فرۆشتن و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان و كچان بەبێ هیچ بیانویەك تەنیا لەبەر ئەوەی لە ئاین و مەزهەب یان نەژادێكی جیاوازتر بوون، خوشكان و كچانی ئێزدیمان تا ئێستاش برینێكن لە دڵمان لە هەر كاتێك كە یادەوەری قوربانیانی دەستی تیرۆر دەكەینەوە.
ئەمرۆ ژنان بەو پەڕی ئازایەتییەوە لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان رادەوەستن بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان هەر لە هێنانەدی چاكسازی و رەتكردنەوەی توندوتیژی، هەروەك ژنانی عێراق قوربانی زۆریانداوە و بەرگەی ناسۆری ژیان و بەرپرسیارییەتیان گرتووە بۆ پەروەردەكردنی نەوەیەك كە بروای بە نیشتمان و دۆزەكەی بێت، كە بەراستی ئەوان دەنگێكی دلێری نیشتمان بوون.
لەسۆنگەی بروای جێگیرمان بەوەی سەقامگیری و پێشكەوتن بەدی نایەت بەبێ گرنتیكردنی بەشداری كارای ژنان لە ئاستە جیاكانی ژیاندا، جەختیش دەكەینەوە كە ئێمە لەبەر دەم بەرپرسیاریەتییەكی نیشتمانیداین كە هەوڵی زیاتر بدەین لەسەر پێویستی دەركردنی یاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و هەنگاونان بەرەو دەنگدان لەسەر پرۆژەی بڕیاری رێگریكردن لە توندوتیژی خێزانی كە پێشتر سەرۆكایەتی كۆمار پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە، هاوكات پێویستە كاری جددی بكرێت لەسەر پتەوكردنی پێگەی ژنانی عێراق و زامنكردنی ماف و بەشداری كارایان لە بڕیاردان و سپاردنی پێگەی بەهێز پێیان لە جومگەكانی حوكمڕانی دەوڵەت، بەگوێرەی ئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.
سڵاو ستایش و رێز بۆ ژنان، بە دایك و خوشك و هاوسەر و كچ كە فریاگوزارن لە مەیدانەكانی ناڕەزایی و خوێندكاری خۆپیشاندەر داوای چاكسازی و مافی خۆی دەكات لە خوێندن.
سڵاو شكۆمەندی و شانازی بۆ دایكی شەهیدان و هاوسەر و كچەكانیان
سڵاو رێز بۆ ژنان دان بەخۆدا گرو داهێنەر بە بوارەكانی ژیان.
هەموو ساڵێك بەخۆشی و ژنانی عێراقیش لە خۆشی و ئارامیدا بن.
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار